
دیمەنێک لە کەوتنەوەی ئاگرەکە، سەرچاوە: irna.ir
ئاڤا نیوز
لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەدان هێکتار زەوی دەسووتێت، بەهۆی چاندنی ڕووەکێک کە ماددەی هۆشبەری لێ بەرهەم دەهێنرێت، چەند کەسێکیش بەگومانی هەبوونی دەست لە ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیردەکرێن .
لێدوانی فەرمی: ئینشائەڵڵا کۆلانی، بەڕێوەبەری گشتیی سامانە سرووشتییەکان و سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگای کرماشان بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو ئاگر لە دارستانەکانی قەزای سەرفەیرۆز ئاباد کەوتووەتەوە و توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت، هەرچەندە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی لەئارادایە".
هۆکارە زانراوەکان: بەگوتەی ئینشائەڵڵا کۆلانی، خەڵکانی لەیاسادەرچوو هۆکارن بۆ ئاگرکەوتنەوەکە، خەڵکی ناوچەکەش بەهەمانشێوە دان بەوەدا دەنێن ئاگرەکە لەلایەن چەند کەسێکی ناوچەکەوە بەئەنقەست کراوەتەوە و مەبەست لێی ئامادەکردنی زەوییەکان بووە بۆ چاندنی ڕووەکی خەشخاش، کە ماددەی هۆشبەری لێ بەرهەم دەهێنرێت".
لەلایەکی دیکەوە: ئەفشین یەگانە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت: "تا ئێستا بەگشتی دوو هەزار و 580 هێکتار لەوەڕگە و دارستانی ئەم ناوچەیە سووتاون".
زانیاریی زیاتر: قەبارەی زەوییە نیشتمانییەکانی کرماشان 306 هەزار هێکتارە، 100 هەزار هێکتاریان دارستانە و بەشێکی زۆری دەکەوێتە قەزای سەرفەیرۆز ئاباد .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






