
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتەکانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەستی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئابووری لە هەولێرە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کردووە، ئامانجی هاتنی ئەنجوومەنەکە چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیانە بەتایبەت پرسە دارایی و ئابوورییەکان، هەردوولاش بەئەرێنی باسی گەیشتن بە چارەسەر دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیاردراوە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لیستی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
بۆچی گرنگە: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن و ڕاشکاوانە قسە لەسەر گرفتەکانی لیستی مووچە دەکرێت. یەکەمجاریشە لە هەولێرەوە لیستی مووچە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای مانگی نۆ مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش کرا، چاوەڕوان دەکرێت دوای ڕادەستکردنی لیستەکەش لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەی مانگی هەشت لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە