
مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان-وێنە سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی زیاتر فراوانکردنی چالاکی بازرگانی، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی نووسینگەی بازرگانی و پیشەسازی لە گەرمیان کردەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی فراوان بوونی چالاکی و جوڵەی بازرگانی لە ناوچەی گەرمیان و مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بڕیار درا نووسینگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە دەڤەری گەرمیان بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند: "ئەمرۆ سەردانی دەڤەری گەرمیانمان کرد لەگەڵ بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کۆبووینەوە، بەهۆی فراوانبوونی چالاکی بازرگانی و پیشەسازی لە مەرزی پەروێزخان بڕیارماندا نوسینگەی ژووری بازرگانی و پێشانگەی نێودەوڵەتی لە دەڤەری گەرمیان بکەینەوە".
لەلایەکی دیکەوە: عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان گوتی: بازاڕێکی ئازاد لە قەسری شیرین دەکرێتەوە و سوودێکی زۆری دەبێت بۆ هەناردە و هاوردەکردنی بازرگانی لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستاندا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە