
نارین گورەن، ئەو کچەی بە کوژراوی لە شاری ئامادەی باکووری کوردستان دۆزرایەوە. وێنە؛ میدیاکانی تورکیا
ئاڤا نیوز
نارین گورەن، ئەو کچە تەمەن هەشت ساڵەی لە 21ـی ئابەوە لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان وون بوو، دوای 19 ڕۆژ گەڕانی بەردەوام، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ناو گۆمێکی ئاودا دۆزرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نارین گورەن، تەمەنی 8 ساڵ، دانیشتووی گوندی تاوشان تەپە لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستانە، دوای ئەوەی دەچێتە خوولی قورئان خوێندن، ناگەڕێتەوە ماڵەوە، ماوەی 19 ڕۆژە خەڵکی تورکیا بە هیواوە چاودێری هەواڵی چارەنووسی ئەو منداڵە دەکەن، ئەمڕۆ لە ناو گۆمێکی ئاو کە کیلۆمەترێک و نیو لە ماڵی خۆیانەوە دوورە، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی نارین لەلایەن هێزی جەندرمەی تورکی دۆزرایەوە، تەرمەکە بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا دڵنیایی دەدات لە دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان.
کاردانەوەکان: هەواڵی کوژرانی نارین کارادانەوەیەکی گەورەی لە میدیاکانی تورکیا دروست کردووە، بەجۆرێک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای هێنایە سەرخەت ،خەڵکیش داوای بە سزا گەیاندنی تۆمەتبارانی تاوانەکە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان نارین دوای ئەوەی بریندار کراوە خراوەتە ناو گۆمێکی ئاوەوە تاوەکو گیانی سپاردووە، مامی نارین کە لەهەمان کاتدا موختاری گوندەکەیانە، وەک تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت درا
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عەرەبی کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
46 خولەک لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ هەڕەشەکان؛ بەشێوەیەکی هەرگیز نەبینراو وەڵامتان دەدەینەوە
- هەواڵ
- 21 ئەیلوول
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا