ڕاسپاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت
- بزنس
- 2024-09-10

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، وێنە، ئاڤا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکان ڕاسپاردەیەک پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. هەندێک لە بابەتەكان بڕیاری هەنووکەییان لەبارەوە دراوە و ئەوانی دیکەش وەک ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری بڕیاری دا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: بانگهێشتی ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کرا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری، لە شاری بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ سێشەممە 10-9-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، پێدەچێت یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن و بڕیاردان بێت لەسەر ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





