
خانەنشینێک مووچەکەی دەژمێرێت، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان بەبێ گۆڕانکاری و هاوشێوەی مانگی حەوت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کراوە، بەمپێیە خانەنشینانی پێشمەرگە مووچەی مانگی هەشت بە هاوتاکراوی وەرناگرن.
وێنە گەورەکە: بۆ دووەم مانگ خانەنشینانی مەدەنی و بەشێک لە خانەنشینانی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان مووچە بە هاوتاکراوی وەردەگرن، بەڵام هێشتا مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەرنەکراوە کە ژمارەیان نزیکەی 90 هەزار مووچەخۆرە.
لێدوانی فەرمی: سارا حەمە نەجیب، بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "خانەنشینانی مەدەنی و خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆ و پلە تایبەتەکان کە خزمەتی کردەییان هەیە، مووچەی مانگی هەشت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بە هاوتاکراوی وەردەگرن".
ئەوەی پێوستە بیزانیت: کۆی خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان ژمارەیان نزیکەی 250 هەزارە، نزیکەی 90 هەزاریان خانەنشینی پێشمەرگەن و بەهۆی هەبوونی چەند گرفتێک تاوەکو ئێستا مووچەیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق هاوتا نەکراوە، ئاڤا نیوز زانیویەتی مووچەی مانگی هەشتیش بە هاوتاکراوی وەرناگرن, بۆ مووچەی مانگی نۆ هەوڵدەدرێت گرفتەکان چارەسەربکرێن و مووچەیان هاوتا بکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەگشتی کێشە لە زانیارییەکانیان هەیە؛ بەشێکیان بایۆمەترییان نییە، بەشێکیان ساڵی خزمەتیان دیارنییە، بەشێکیشیان ڕوون نییە چ بڕوانامەیەکیان هەیە.
چارەسەرەکان چین: بۆ تەواوکردنی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە، دەبێت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە کۆببنەوە، دواتر ئەنجامەکەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسند بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە