
دیمەنی ڕاکێشانی پارە لە ئامێری ئەی تی ئێم، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كێشەی مووچە ڕاگیراوەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر كرا.
وێنە گەورەكە: دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەولێر چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و ڕێككەوتن، ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە خرایە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ 10-9-2024 ئەنجوومەنەكە كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی سەبارەت بە ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە دا.
لێدوانی فەرمی: ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگی لەسەر پەسەندکردنی ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی ئابووریی فیدڕاڵ وهەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی مانگی دوو تا مانگی هەشت و بەردەوام بوون لە سەر خەرجکردنی تاوەكو كۆتایی ساڵی دارایی 2024 دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوو حکومەتی عێراق بە بیانووی هەبوونی ناوی دووبارە لەلیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتی نەنارد، لە بری ئەوە مووچەی مانگی هەشتی نارد، لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتی پێ دابەشکرا، ئێستا کە مووچەی مانگی حەوت دێت مووچەی مانگی هەشتی پێ دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە