
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای کەرکووک شکست بە "پیلانێکی تیرۆریستی" دەهێنن کە ئامانجیان هێرشکردن بووە بۆ سەر قائیمقامیەتی پارێزگاکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی عێراق بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەش کە پێکهاتبوو لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی خۆجێیی و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سلێمانی، ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەیان ئەنجامدا لە گەڕەکی “سیکانیان” لە باکوری شاری کەرکووک، لە دژی ئامانجێکی تیرۆریستی.
زانیاریی زیاتر: لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیاندا، پێکدادانی چەکداری بە ئامانجی "زۆر مەترسیدار" ڕوویداوە، کە ژمارەیەک لەوانەی داواکراو بوون بەپێی ماددەی چواری یاسای دژەتیرۆر، یەکێک لە داواکراوەکان لەکاتی پێکدادانەکاندا خۆی کوشتووە، لەکاتێکدا هێزەکە کەسێکی دیکەی دەستگیرکردووە، سێیەمیشیان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دوو ئەفسەر لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون، ئەرکەکە ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختە بووە و لەڕێگەیەوە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی پلان بۆ داڕێژراوی چەند داواکراوێک پووچەڵ بکەنەوە، ویستوویانە لەناو قایمقامیەت ئەنجامی بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات