
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر لەبارەی دوورخستنەوەی ڕەوتی ئەزهەرییەکان لە نێو سەریا سەلام، باڵی سەربازی ڕەوتی نیشتمانی شیعە، ئەزهەرییەکان بوونەتە ترێند لە عێراق و مشتوموڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
وێنە گەورەکە: لە عێراق چەندین گرووپی چەکداری سەر بە ئێران هەن، درووستبونی گرووێکی دیکەی چەکداری مەترسی زیاتر دەخاتە سەر سەقامگیری عێراق و کۆنترۆڵکردنیان ئەستەمتر دەبێت بەتایبەتی گرووپێکی وەکو ئەزهەرییون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕۆژی 13-9-2024، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە فەرمانی بە تەحسین محەمەداوی، فەرماندەی سەرایا سەلام کرد، ڕەوتی ئەزهەرییەکان دوور بخاتەوە و ڕێگری لە فراوانبوونی ڕەوتەکە بکات.
درێژەی ڕاپۆرت...
چەند ساڵێک لەمەوبەر ناوی "ئەزهەرییون" بەمانای ئەزهەرییەکان لە عێراق وەک گرووپێک سەریهەڵدا، لە ڕووی مەزهەبەوە سووننەن بەڵام لەڕووی ئایدیۆلۆژیا و بیروباوەڕەوە سەر بە ڕەوتی نیشتمانی شیعەن بە ڕابەرایەتی موقتەدا سەدر
ئەزهەرییەکان کێن؟
دەستەواژە و نازناوی گرووپی ئەزهەرییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەزهەر دلێمی کە لە ساڵی 2007 بەدەستی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەدری بەغدا کوژرا، لە ساڵی 2014 ــەوە لەلایەن سەمەد ئەبو کازم فەرتووسی ڕابەرایەتی دەکرێت.
ناکۆکی نێوان سەدر و ئەزهەرییەکان
سەرەتای دەرکەوتنی ناکۆکییەکان لە نێوان ڕەوتی نیشتمانی شیعە و ئەزهەرییەکان بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە لەسەرو بەندی زۆربوونی هێرشی گرووپە چەکدارییەکان بۆ سەر باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، سەدر ڕایگەیاند میلیشیا "بێ شەرمەکان" لە پشتی ئەو کارەن بەبێ ئەوەی ئەزهەرییەکانی لێ دەربکات.
"مەترسین بۆسەر ئاسایشی عێراق"
سەدر خۆی بێ بەری دەکات لەو ڕەوتەی چەندین ساڵە لە ژێر عەباکەی کار و چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەنو دەڵێت، کارو چالاکییەکانی ئەم ڕەوتە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق، و دەبێت ڕێگرییان لێ بکرێت.
لە ترۆپی دەستەڵاتەکەی ئەزهەرییون دەستیپێکرد
سەدر داوای لە فەرماندەی سەرایا سەلام کردووە، سەمەد ئەبو کازم فەرتووسی، سەرکردەی ئەزهەرییەکان دووربخاتەوە و چەکی بکات، تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەندامەکانیشی دەگرێتەوە یاخود نا، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەدر چاوکیش بەواندا بخشێنێت و سنووریان بۆ دابنێت.
سەدر بۆ چی لە جیابوونەوەی ئەندامەکانی دەترسێت؟
دوای 2003 و هاتنی سوپای ئەمریکا بۆ عێراق، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەیان موقتەدا سەدر دیارترین ئەو سەرکردانە بوو کە میلیشیای دروستکرد ناوی نا "سوپای مەهدی"، تاوەکو 2005 بە یەکێک لە بەهێزترین ملیشیاکانی عێراق دادەنرا، بەڵام دواتر لە ساڵی 2006 قەیس خەزعەلی توانی سەرکردایەتی باڵێکی جووداخوازی نێو سووپای مەهدی بکات و لە سەدرییەکان جیا ببێتەوە.
ئێستا عەسائیبی ئەهلی حەق بە ڕابەرایەتیی قەیس خەزعەلی یەکێکە لە بەهێزترین میلیشیاکانی عێراق کە سەدر بە باوکی ڕۆحی ئەو میلیشیا دەدەنرێت، بۆیە ئێستا سەدر دەترسێت لەوەی ئەزهەرییەکانیش هەمان شت دووبارە بکەنەوە و دەیەوێت پەڕ و باڵیان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاری كێشەكانی كۆرنیشی مارینا لەسەر ڕووباری سیروان ئاشكرا دەكات
- ڕاپۆرت
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە