
دیمەنی دووکەڵی کارگەیان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە، لە هۆڵەندا ڕێکلام کردن بۆ ئەو بەرهەمانەی بە سووتەمەنی فۆسیل بەرهەمدەهێنرێن قەدەغە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەکارهێنانی سووتەمەنیی فۆسیلی وەک خەڵووز و گاز دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوا لە سەرانسەری جیهاندا، هۆکارە بۆ گیانلەدەستدانی یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی زەوی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شارەوانی شاری لاهای لە هۆڵەندا ڕایگەیاند، هەر جۆرە ڕێکلامێکی گشتی و تایبەت لە بیلبۆرد و پاسەکانی گواستنەوە بۆ سووتەمەنییەکانی وەک بەنزین، گازوایل، فڕۆکە و کەشتیی گەشتیاریی لە شەقامەکانی ئەم شارە قەدەغە دەکرێت.
ئەوەش بزانە: لاهای دەبێتە یەکەمین شاری جیهان کە ڕێکلامکردن بۆ سووتەمەنییە فۆسیلییەکان قەدەغە دەکات و یاساکەش لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
باکگراوند: بڕیاری شارەوانیی لاهای دوای ئەوە بانگەوازێکی ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هات کە داوای کردبوو ڕێکلامی لەو جۆرە قەدەغە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم





