
ئاڤا نیوز
هەریەك لە وەزیری كار و وەزیری كاروباری شەهیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕادەسپێردرێن لەگەڵ هاوتاكانیان لە عێراق گفتوگۆ بکەن بۆ هاوتاكردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان.
لێدوانی فەرمی: د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: " بابەتی هاوتاكردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی یەكێك بوو لەو بابەتانەی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابوری هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا، پێشووتریش وەزیری شەهیدان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەتەوە و بابەتەكەی باس كردووە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا د. ئومێد سەباح گوتی، یەكێكی دیكە ئەو نادادیانەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرێت، بابەتی مووچەی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدانە، لە پارێزگاكانی عێراق كەسوكاری شەهیدان ماف و ئیمتیازاتێكی زۆریان هەیە، بەڵام هەرێمی كوردستان لەمەش بێبەش كراوە.
چی ڕوودەدات: داوا لە حکومەتی عێراق کراوە ئەوانەی بیمەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وەردەگرن ئەوانیش هاوتا بكرێن. هەروەها هەردوو وەزیری كار و وەزیری شەهیدان ڕاسپێردراون لەگەڵ هاوتاكانیان لە عێراق لە پەیوەندی و گفتوگۆدا بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





