لە هەرێمی کوردستان بۆ پاراستی چینی ئۆزۆن ڕێگە بە هاوردەکردنی هەندێک ئامێر نادرێت
- ژینگە
- 2024-09-16

چینی ئۆزۆن
ئاڤا نیوز
ڕۆژی جیهانی پاراستنی چینی ئۆزۆنە و دەستەی ژینگە ڕایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنی ڤیەننا و پڕۆتۆکۆڵی مۆنتریاڵە، ساڵانێکە لەڕێگەی قەدەغەکردنی هاوردەی ئەو ئامێرانەی بە غازەکانی (کلۆر، فلۆر، کاربۆن) کاردەکەن، پابەند دەبێت.
بۆچی گرنگە: لە ساڵی 1985-ـەوە لێکۆڵەران تێبینی کونبوونی چینی ئۆزۆنیان کردووە و هۆشداری لە فراوانبوونی دەدرێت، چینی ئۆزۆن زهوی و مرۆڤ له تیشكی زیانبهخشی سهرووبنهوشهیی دهپارێزێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەزاق خەیلانی، گوتەبێژی دەستەی پاراستنی ژینگە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە لیستی کۆمەڵێک جۆری غازی ئامێری ساردکەرەوەی وەک؛ سپلیت و بەفرگر و ئەو ئامێرانەی لەسەر شێوازی کۆن دروست دەکرێن، دراوەتە وەزارەتی بازرگانیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ؛ تا ڕێگە لە هاوردەکردنیان بگیرێت، چونکە ئەو ئامێرانە بە غازە زیانبەخشەکان کار دەکەن، ئەوەی ئێستا هاوردە دەکرێت بەو غازە زیانبەخشانە کار ناکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو غازانەی دیاریکراون ئەگەر هەبن بۆ ئەو ئامێرانەن کە لە ساڵانی ڕابردوودا هاوردەکراون و هاونیشتمانیان بەکاری دەهێنن، ڕەزاق خەیلانی دەڵێت، تا ئەو ئامێرانە مابن ناتوانن دەستبەرداری بەکارهێنانی غازە زیانبەخشەکان ببن، خاڵی دڵخۆشکەر ئەوەیە ئێستا بە ڕێژەیەکی کەمتر ئەو جۆرە غازانە بەکاردێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی 16ـی ئەیلولی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی پاراستنی چینی ئۆزۆن دیاریکردووە، عێراق ماوەی چەند ساڵێکە چووهتە نێو ڕێككهوتنامهی ڤییهنا و پڕۆتۆکۆڵی مۆنتریاڵ بۆ پارێزگارییكردن له چینی ئۆزۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم






