
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەگەر گرفتە تەكنیكییەكان چارەسەر بن هەفتەی داهاتووی مووچەیەکی فەرمانبەران لەلایەن بەغدا دەنێردرێت.
وێنە گەورەكە: دوای کۆبوونەوە ئابوورییەکان لە هەولێر، حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مووچە بێ کێشە بنێرێت، دەبێت تا ئەوکاتیش سەرجەم گرفتە هونەرییەکانی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا دوو لیژنەی تەكنیكی لە هەردوولا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەکانن، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی مووچە بچێتە بەغدا، لیستی مووچە ڕادەستی وەزارەتی دارایی بکەن و دوو ڕۆژ دواتر مووچەی مانگی هەشت بنێردرێت، بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی دیکە دوای ناردنی مووچەی مانگی هەشت، مووچەی مانگی نۆش بنێردریت.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00 ی ئاڤا میدیا کە لەلایەن هەوراز گوڵپی پێشکەش دەکرێت، گوتی: "ئەگەر هەردوو لیژنەی تەكنیكیی هەرێمی كوردستان و عێراق گرفتە تەكنیكییەكانیان چارەسەر كردبێت، هەفتەی داهاتوو مووچە دەدرێت".
زانیاریی زیاتر: بەشێك لەو بابەتانەی لەنێو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی عێراق ناڕوون بوون، لەلایەن تیمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕوونكراونەتەوە، ماوەیەكیش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دراوە بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی ماون چارەسەری بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






