
نوور لەكاتی چاوپێكەوتنەكەدا
ئاڤا نیوز
دوای ئەسما محەممەد هاوسەری یەکەمی بەغداديی و كچەکەی ئەمیمە، نوور ئیبراهیم هاوسەری سێیەمی خەلیفەی پێشووی داعش لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبییە کۆمەڵێک زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.
"کەمێک پێش گوتارە بەنێوبانگەکەی موسڵ لەگەڵ بەغدادیی هاوسەرگیری کردووە"
نوور ئیبراهیم زوبەیعی، کچی یەكێک لە سەرکردەکانی داعشە، ڕۆژی گوتارە بەنێوبانگەکەی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی پێشووی داعش لە 05-07-2014، لە مزگەوتی گەورەی حەدبا موسڵ لە تەمەنی 14 ساڵی لە بەغدادیی مارەبڕراوە، واتا بەر لەوەی بەغدادی گوتارەکە بخوێنێتەوە نوری مارە بڕیوە.
نوور لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، کە لەگەڵ هاوسەرەکانی و نۆ کەنیزەکەی لەیەک ماڵدا ژیاوە. دەشڵێت، "کاتێک بەغدادیی لە لیستە داواکراوەکاندا بووە، ناچار بووە لەگەڵی بمێنێتەوە".
“کێشە لەگەڵ هاوسەرە سووری و چیچانیەکەی”
نوور لە بەشێکی ئاخاوتنەکانیدا ئاماژە بە بوونی کێشەی گەورە لەگەڵ هاوسەرەکەی حەلەب دەدات، تا ئەو کاتەی بەغدادیی لە ماڵێکی جیاوازدا هاوسەرە چیچانی و سوورییەکەی جیاکردەوە.
نوور ئەوەشی نەشاردەوە، کە بنەماڵەی سەرکردەی کوژراوی داعش لە کاتی هاتووچۆیان لە عێراقەوە بۆ سووریا و دواتر بۆ تورکیا هیچ پاسەوانێکی کەسییان لەگەڵ نەبووە.
"بەغدادی تەنیا شەوان دەچووە لای هاوسەرەکانی"
ژمارەی زۆری هاوسەرگیریی لەنێو سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە، ئەوە دەردەخات کە“دەوڵەتی ئیسلامی دەوڵەتێکی هاوسەرگیری بووە”.
نوور ئیبراهیم نهێنییەکی دیکەی دەربارەی هاوسەرەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: خەلیفەی پێشووتری داعش درێژایی ڕۆژ بە تەنیا لە ژوورەکەیدا دەمایەوە، پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکانی نەبوو، تەنیا شەوانە دەهاتە لامان.
"بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغە بوو"
هاوسەری سێیەمی بەغدادیی تیشکی خستەسەر نهێنییەکی دیکەی نێو ماڵی ئەو خەلیفە کوژراوەی داعش، کە بەتەواوەتی بەکارهێنانی مۆبایل لە نێو ماڵی ئەودا قەدەغە بووە.
ڕۆژی 26-10-2019، ئەبوبەکر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا.
بەغدادی هاوسەرگیری لەگەڵ چوار ژن دا کردووە، دوو لەوان دەستگیرکراون و 11 منداڵی لەدوای خۆی جێهێشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
47 خولەک لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





