وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق: ئاسان نییە سوودانی ببێتەوە سەرۆکوەزیران بەڵام هیچ شتێک مەحاڵ نییە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی نوێی فیدراڵ دوای هەڵبژاردن دەڵێت "ئەگەرێكی دوورە پێش سەری ساڵ کابینەی نوێ پێکبهێنرێت، ئاسانیش نییە محەممەد شیاع سودانی ببێتەوە سەرۆکوەزیران.
چیرۆکی سەرەکی؛ بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ئاڤا میدیا کە شەوی دووشەممە کاتیژمێر 8:00 ی ئێوارە پەخشکرا، لەسەر پرسی پەیوەندی نێوان کورد و شیعە، پێکهێنای کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵ، ڕەوشی خزمەتگوزاری، پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و چەند بابەتێکی دیکە قسەی کرد.
لێدوانی فەرمی؛ بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەتا ئێستا شیعەکان لە عێراق لە حوکمڕانیدا سەرکەوتوو نەبوون، میلشیاکان بوونەتە بەڵای سەری خۆشیان، بەپێی بارودۆخە گۆڕاوەکان شیعەکان هەندێکجار دەبنە زۆرینە، هەندێکجاریش دەبنە کەمینە، کاتێک هەست بە بەهێزی کورد دەکەن لە هەندێک پرسی سترایژی بەرامبەر کورد دژ و یەک هەڵوێستن.
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵ، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق گوتی، ئەگەرێكی دوورە پێش سەری ساڵ کابینەی نوێ پێکبهێنرێت، ئاسانیش نییە محەممەد شیاع سودانی، ببێتەوە سەرۆکوەزیران بەڵام هیچ شتێك مەحاڵ نییە و دەکەوێتەوە سەر ئەنجامی هەڵبژاردن و هەمووان چاویان لەو پۆستەیە.
پەیوەست بە پلانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بۆ کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەگوتەی بەنگین ڕێکانی لە عێراق سیستمێکی خزمەتگوزاری "هەڵە هەیە و بێسەروبەرە". ئەو دەڵێت، "لە دەستپێکی ساڵی 2023 تاوەکوو ئێستا هیچ پڕۆژەیەک پەسەند نەکراوە، حکومەت کوالێتی پڕۆژەکانی دابەزاندووە چونکە دەیەوێت بەکەمترین پارە زۆرترین پڕۆژە بکات، ئەمەش ئاستەنگی لە کارەکان دروستکردووە و کەرتی تایبەت زۆر لاواز بووە، ئەمە لە کاتێکدا مانگانە هەشت ترلیۆن دینار تەنیا بۆ مووچە دەڕوات ئەمە لە هیچ وڵاتێکی دونیا نییە".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە؛ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری ئاوەدانکردنەوەی باسی ڕێگای گەشەپێدانی کرد، گوتی "لەبەر ئەرکێکی سیاسی هەوڵدرا پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بە ناو خاکی کوردستاندا تینەپەڕێت بەڵام سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەوەیان قبووڵ نەکرد و زۆر بەتوندی لەسەر ئەوە وەستان، دواتر بڕیاردرا بە دهۆکدا تێپەڕببێت".
دەشڵێت، ئەم پڕۆژەیە گوژمەیەکی زەبەلاحی دەوێت تەنیا بۆ قۆناغی یەکەم زیاتر 17 ملیار دۆلاری پێویستە، تورکیا، قەتەر و عێراق لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ دابینکردنی پارەی پێویستی پڕۆژەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟






