ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە

دیمەنی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سپی

ئاڤا نیوز

لەگەڵ کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ، ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا، ئیدارەی ترەمپ بڕیاری دا 'سزای قەیسەر' لەسەر سووریا هەڵبگرێت.

 

وێنە گەورەکە: سزای قەیسەر ئەو سزایە بوو کە ئەمریکا بە بەناوی هاوڵاتییەکی سورییەوە ناوی ناو و بەسەر ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد سەپاندی بۆ ئەوەی ڕژێمەکەی نەتوانێت چەک و جبەخانەکانی پەرەپێبدات تاوەکوو لاوازببێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزاکانی قەیسەرمان لەسەر سووریا بۆ ماوەی 180 ڕۆژ هەڵگرت بەڵام ئەو بەندانەی پەیوەندییان بە ڕووسیا و ئێرانەوە هەیە وەک خۆی دەمێنێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزای قەیسەر ساڵی 2019 لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە دژی حکومەتی سووریا واژۆ کرا و ساڵی 2020 خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئەنجامدانی چاکسازی لە سووریا، ئەو سزایە هەموو ئەو کۆمپانیایانەی کردە ئامانج کە لەگەڵ ئەسەد کاریان دەکرد.

 

زانیاریی زیاتر: سزای قەیسەر بە ناوی ئەو هاوڵاتییە سوورییەوە ناونرا کە سەدان وێنەی ئەشکەنجەدانی ناو زیندانەکانی سووریای گەیاندە کۆنگرێسی ئەمریکا، دواتر سزایەک بەناوی قەیسەر بەسەر 39 کەس و لایەنی حکومەتی سووریا سەپێنرا لە ناویاندا بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا .

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ