نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی هاونیشتمانیان و لایەن سیاسییەکان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە هاونیشتمانیان دەکات "به‌شدارييه‌كى كاراى هەڵبژاردن بكه‌ن و به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن". داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات کە "به‌وپه‌ڕى به‌رپرسياريه‌تى و پيشه‌يييانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن."
چیرۆکی سەرەکی؛ بڕیارە سبەی سێشەممە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت؛ نزیکەی 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "سبه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافى ده‌نگدانيان هه‌يه، به‌شدارييه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن. به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت.
زانیاریی زیاتر؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و په‌يام و ئه‌مانه‌ته. بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانى و دەرفەتێکی نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن لە به‌ديهێنانى زياترى سهقامگيريى سیاسی، خزمەتگوزاريی باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێکی شایستە بۆ هه‌مووان".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "دەنگدان، پابەنديتانه بە مافەکانتان و به پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی فيدراڵيدا. بەشداريی فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات. پەیامێکی ڕوون دەنێرێت لەسەر پابەنديی گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ژیانی هاوبەش و گفتوگۆ بۆ بنياتنانى داهاتوويهكى گه‌شتر بۆ گه‌لى كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كات کە "به‌وپه‌ڕى به‌رپرسياريه‌تى و پيشه‌يييانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن. لايه‌نه سیاسییەکانیش بەرپرسیارانه و به‌پێى ياساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌موو لايه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردندا هاريكار بن. ئه‌ركى هه‌موومانه ڕوويه‌كى جوانى ديموكراسى و شارستانيى هه‌رێمى كوردستان نيشان بده‌ين".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه. ده‌نگ بده و له وێناكردنى داهاتووى خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟





