
خەلیل دۆسکی - ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەوەی هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵا لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ پرسە داراییەكان سەردانی بەغدا دەكات، ناوەڕاستی هەفتەش شاندێكی لیژنەی دارایی لە بەغداوە دێتە هەولێر.
وێنە گەورەكە: دوای كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق و ڕێككەوتنی نێوانیان، بۆ جێبەجێكردنی خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە و باسكردنی وردەكارییەكان، بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لە كۆبوونەوە بەردەوامن، هەفتەی داهاتوو شاندێك لە هەولێرەوە دەچێتە بەغدا و لە بەغداوەش شاندێك دێتە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: خەلیل دۆسكی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لیژنەیەکی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەكەین و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و چاودێریی دارایی و بەرپرسانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە.
لەلایەكی دیكەوە: ئامانجی سەردانی شاندەكە تاوتوێكردنی پرسی مووچە و داهاتی ناوخۆ و بەرپرسیارییەتەكانی هەولێر و بەغدایە.
ئەوەش بزانە: بۆ چاودێرییکردنی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری، ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی بەغدا دەکات، سەرۆكی شاندەكە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پرسی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ یەکلایی دەکەینەوە".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






