
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە چەند مانگی ڕابردوودا نزیکەی 10 هەزار خانەنشینی یەکەی 70 بەهۆی ڕادەستنەکردنی دۆسییەکانیان بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، گرفت بۆ وەرگرتنی مووچەیان دروست بووە، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی دەڵێت بەرپرسانی ئەو یەکەیە کەمتەرخەمن لە ڕادەستکردنی دۆسیەکانیان.
وێنە گەورەکە: 10 ساڵە کێشەی خانەنشینانی یەکەی 70 بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، بەگوێرەی یاسای چاکسازی نابێت هیچ خانەنشینێک لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی مووچە وەربگرێت، هاوکات نابێت هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەبێت.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئەمشەوی ئاڤا میدیا کە لەلایەن هەوراز گوڵپی پێشکەش دەکرێت، ڕایگەیاند: "بەرپرسانی یەکەی 70 کەمتەرخەمن لە گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینان بۆ وەزارەتی دارایی و ماوەی پێنج ساڵە وەزیری دارایی لەسەر بەرپرسیارییەتی خۆی مووچەکانیان خەرج دەکات."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە یەکەی 70 بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لەکۆی 10 هەزار خانەنشین دۆسیەی هەزار کەس ئامادەکراوە و بەمنزیکانە ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت."
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






