هەوراز عەبدولقادر، بەڕێوەبەری تۆڕەکانی پاراستن لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی - ستۆدیۆی ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت ڕادەگەیێنێت و باسی گەڕانەوی میراتگریش دەکات.
چیڕۆکی سەرەکی: لە ساڵانی ڕابردوو ئەوانەی خاوەنپێداویستیی تایبەت بوون، هاوکات میراتگری خانەنشینی بوون، مووچەی خانشینییان ڕاگیرا و دەبوو یەک مووچە وەربگرن، بەڵام لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاردراوە کە مووچەی میراتگریی خانەنشینییان بۆ بگەڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هەوراز عەبدولقادر، بەڕێوەبەری تۆڕەکانی پاراستن لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ی ئاڤا میدیا کە ڕۆژان ئەبوبەکر پێشکەشی دەکات، ڕایگەیاند: کێشەی میراتگری خانەنشینان چارەسەرکراوە و دەتوانن سەردانمان بکەن، هاوکات مامەڵەی وەرگرتنی مووچەکانیان بکەن.
هەوراز عەبدولقادر لەبارەی زیادکردنی مووچەکانیشیانەوە ڕایگەیاند: داوامان کردووە بەپێی ڕێنماییەکان، نزمترین مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەت 250 هەزار دینار بێت، لە ئێستاشدا بەرزترین مووچەیان دەگاتە 400 هەزار دینار، هاوکات داوا لە بەغدا کراوە مووچەکانیان زیاد و هاوتای عێراق بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە