
باڵەخانەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە باس لە هەڵگرتنی پێداویستی خۆراک دەکەن لە ئەگەری ڕوودانی دۆخێکی نائاسایی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "بڕێکی زۆر باشی سەبەتەی خۆراک عەمبارکراوە، ئەمەش دوابەدوای کاری جدی وەزارەت بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت دێت".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات "پشکی نوێی بەشەخۆراکی مانگانە وەربگرن"، داواشیان لێدەکات "مامەڵە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانە نەکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت".
لەلایەکی دیکە: هەر ئەمڕۆ کۆمپانیای گشتیی بۆ بازرگانیی خۆراک، سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت و بۆ یەکەمجاریش چوار جۆر ماددەی پاقلەمەنیی دابەش دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






