دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 25 ئەیلوول

باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چواشەممە دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی پەیوەست مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کۆدەبێتەوە، تیایدا داواکراوە حکومەتی عێراق پابەندبکرێت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
وێنە گەورەکە: مانگی دووی ئەمساڵ دادگای فیدراڵی، حکومەتی عێراقی پابەند کرد بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و نەناردنی مووچەی بە نایاسایی لەقەڵەمدا، بەڵام تائێستا بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دادگاکە سکاڵایەکی دەریا محەممەد حەوێز، مامۆستا لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات، لە سکاڵاکەدا داواکراوە حکومەتی عێراق پابەندبکرێت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکاڵاکار دەڵێت، نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی بڕگەی یەکەمی ماددەی 117ی دەستوورە، لەسەر ئەو بنەمایەش سکاڵاکەی تۆمارکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە