
ئەندامانی شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئێوارەی دوێنێ گەیشتنە هەولێر، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق، شاندێکی لیژنەی داریی پەرلەمانی عێراق لە هەولێرن، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: 12 ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەکە لە ئێوارەی دوێنێ لە هەولێرن و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەکەن، سبەی پێنجشەممەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێن لەوانە؛ مووچە، داهاتی ناوخۆ، دەروازە سنوورییەکان و بەرپرسیارییەتەكانی هەولێر و بەغدا بەگوێرەی دەستوور.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەکە قسەی بۆ ئاڤا نیوز کرد و گوتی: "نیازێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ چارەسەکردن و سفرکردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






