وەزارەتی دارایی عێراق: یاسای خانەنشینی وەک خۆی لە هەرێم جێبەجێ دەکرێت
- بزنس
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی هەردوو شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرچاوە: وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و تەمەنی خانەنشینی ڕاگەیێنراوێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێ، یاسای خانەنشینی وەک خۆی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە مووچەی مانگی حەوتەوە یاسای ژمارەی 9ی خانەنشینی عێراق چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و زۆربەی خانەنشینانی مەدەنی بەم یاسایە مووچە وەردەگرن، بەڵام خانەنشینانی سەربازی هێشتا مووچەیان هاوتا نەکراوە، هاوکات کۆمەڵێک بڕگە و خاڵی دیکە هەن دەبێت سەرجەمیان لەنێوان هەولێر و بەغدا هاوتا بکرێن.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندی حکومی لە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دووەم لە نێوان فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دارایی عێراق و شاندی هەرێمی کوردستان کراوە، سەبارەت بە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بۆ خانەنشینانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونیکردووەتەوە، کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن بۆ جێبەجێکردنی یاسایی یەکگرتووی گشتی و جێبەجێکردنی یاسایی ژمارە نۆی ساڵی 2014 بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەمەنیان کە لە هەرێم 63 ساڵە و لە عێراق 60 ساڵە.
ئەمەش بزانە: بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق، ئەمساڵ 15 بۆ 20 هەزار فەرمانبەری مەدەنی خانەنشین دەکرێن، چونکە ئەو کەسانەی تەمەنیان 60 - 61 - 62 و 63 ساڵە، واتە لەدایکبووانی 1961- 1962 -1963 و 1964 لە هەرێمی کوردستان هێشتا خانەنشین نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە