ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی بە پەرلەمانتارێکی کورد دەدات لە ناردنی مووچە بەردەوام دەبن و بەمزووانەش مووچەی مانگی نۆ دەنێرن.
چیرۆکیی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەردانی پەرلەمانی کرد و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد کۆبووەوە و پرسیاریان لەبارەی مووچە و دامەزراندن لێکردووە.
لێدوانی فەرمی: پەرلەمانتار موسەننا ئەمین، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بە ئاڤا نیوزی گوت: پرسیارم لە تەیف سامی کرد مووچەی کوردستان بۆ نەگەیشتووە؟ خەڵک دوو مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، لە وەڵامدا گوتی مووچەی مانگی هەشتی ناردووە، مانگی نۆش دەدەین و مانگی دەش دەدەین و بەردەوامین لە ناردنی مووچە، وەک ئیلتیزامێک بەرامبەر یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی، بەڵام لیستەکان کێشەیان هەیە، مووچەی مانگی نۆی هەندێک فەرمانگەی عێراقیش هێشتا ئامادە نییە، لیستەکانی هەرێمی کوردستان 50% پاککراونەتەوە، 50%ی ماوە".
زانیاریی زیاتر: پرسی ناردنی 243 ملیار دینارەکە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت کورتهێنانی هەیە، حکومەتی عێراق تەنیا 755 ملیار دیناری ناردووە لەکاتێکدا بڕی 998 ملیار دینار بۆ مووچە پێویستە، موسەننا ئەمین گوتی: "من نە بەرگری لە تەیف سامی دەکەم و نە گوتەبێژی ئەوم، ئەو گوتی تەواوی مووچەی مانگی هەشتمان ناردووە و هیچ پارەیەک لای ئێمە نەماوە، مانگی نۆش بەمزووانە دەدەین".
لەلایەکی دیکەوە: موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوە کرد لەبارەی دامەزراندن پرسیاری لێ کردووە، لە وەڵامدا لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەشە پزیشکییەکان گوتوویەتی لای ئەنجوومەنی خزمەتگوزارییە کەی جێگیری بکەن پێیەوە پابەند دەبن. لەبارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبستیش گوتوویەتی مووچەیان وەکو فەرمانبەی گرێبەست بۆ دەچێت.
گۆشەیەکی دیکە: بابەتی هەژماری من و بەبانکیکردنی مووچە پرسیارێکی دیکەی پەرلەمانتارانی کورد بووە لە تەیف سامی، لە وەڵامدا گوتوویەتی لەمبارەیەوە پرسیار لە پارێزگاری بانکی ناوەندی بکەن. موسەننا ئەمین گوتیشی: "پێدەچێت جۆرێک لە تێگەیشتن لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەبێت بۆ ئەوەی هەژماری من بچێتە ناو چوارچێوەی تەوتین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





