
دیمەنی 25 هەزار دیناری عێراقی و ئاڵای کوردستان و عێراق، گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، وەزارەتی دارایی عێراق کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت پڕدەکاتەوە کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕوونکردنەوە و زانیاریی پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لە مانگی دوو تا مانگی هەشت لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بیانووی جیاواز ڕاگیرابوون {کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە}، بە داتا و زانیاری دروست و نووسراوی فەرمی پێشکەش بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە و، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی هەینی 4-10-2024 دەست بە دابەشکردنی مووچەی هەشت بکرێت و لە چەند ڕۆژێکدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەربگرن، دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت کە بڕی 598 ملیار دینار لەلایەن بەغدا وەک گوژمەی یەکەم نێردراوە.
باکگراوند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت پێویستی بە 998 ملیار دینارە، پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 755 ملیار دیناری ناردبوو، واتە بڕی 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





