
دۆلار و دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، گرژییەکانی ناوچەکە و زیادەڕۆیی لە کڕین و هاوردەکردنی کاڵاکان لەدەرەوە و نەبوونی کێبڕکێ لە سیستەمی بانکیی عێراق بەهۆی سزاکانەوە، دیارترین هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلارن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە دەوروبەری 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت.
لێدوانی فەرمی: مستەفا حنتوش، شارەزای ئابووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی و گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە هۆکاری ناجێگریی بەهای دۆلارن، هاوکات بوونی بازرگانییەکی فراوان لەگەڵ ئێران و سوریا و چوونی ملیۆنان گەشتیاری عێراقی بۆ ئەو دوو وڵاتە بەبێ ئەوەی دۆلارییان بە نرخی فەرمی پێبدرێت، لە هۆکارە گرنگەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارن.
بە گوتەی ئەو شارەزایە، بوونی ژمارەیەک بازرگان و کۆمپانیا کە مۆڵەتی هێنانی کاڵایان نییە و پێویستیشیان بە دۆلارە، نەبوونی کێبڕکێ لە سیستەمی بانکیدا بەهۆی سزاکان و زیادەڕۆیی لە کڕین و هاوردەکردنی کاڵای بیانی بەهۆی مەترسی شەڕەوە، سێ هۆکاری دیکەن بۆ دابەزینی بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا، بۆیە بەپێویستی دەزانێت حکومەت دڵنیایی بدات کە هیچ گرفتێک لە ڕێڕەوی بازرگانی و کاشی دۆلار لە عێراقدا نییە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران