هێمن هەورامی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 9 تشرینی یەکەم
د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤادا
ئاڤا نیوز
هێمن هەورامی لەمیانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤادا، باسی لەچەند پرسێکی پەیوەست بە هەڵبژاردن کرد گوتی، لە پاداشتی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر دا، بەپلانێکی پێشوەختە دەنگەکانی یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک دەنگەکانیان بۆ زیاد کرا.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤادا ڕایگەیاند: هەموو پیلانێکی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنێکی دیزاینکراوبوو لە 10ی6، دەیان گوت هەڵبژاردن هەر دەکرێت پێمان گوتن فەرموون بەبێ پارتی گەر دەتوانن هەڵبژاردن بکەن، هەموو هەوڵەکانیان و پیلانگێڕییەکانیان ناتوانن پەردەپۆش بکەن.
لەبەشێکی دیکەی لە قسەکانیدا هێمن هەورامی گوتی: ئەو تۆمارە دەنگیەی ڕۆژی ڕابردوو بڵاوکرایەوە تەواو ڕاست و دروستە و با شارەزایانیان بچن لە کوێ پێیان خۆش ڕاست و دروستییەکەی بسەلمێنن و لە داگاش با سکاڵا تۆمار بکەن، یەکێتی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر و کوشتنی هاوکار جاف و عەقید موڕادیش بە ژێری دەستکرد دەزانێت.
لەلایەکی دیکەوە: هێمن هەورامی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە باسی لە پیلانێکی ناوچەی کرد و ئاماژەی بەوەدا: دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکووک سەد لە سەد زیاد کرا بوو، لە پاداشتی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر دا، پێشیان وترابوو لە هەڵبژاردنی کوردستانیش 30 کورسیاتان مسۆگەرە بەڵام پیلانەکەیان سەری نەگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت