
مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لە بانک، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70ی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی دا هاتوووە: تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا کرا و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: تەمویلی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا، لەسەر بنەمای گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزارەتی پێشمەرگە بووە، وەکو پێش مەرجییەک بڕیاردراوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دۆسییەی سەرجەم خانەنشینان تا کۆتایی ئەمساڵ ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت، دوای وردبینی و پەسەندکردنی دۆسیەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.
باکگراوەند: خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی (70) تا ئێستا هیچ داتا و زانیاری و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان نییە، لە دوای مانگی 3 وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تەرخانکراوێکی دارایی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نەناردووە بۆ خانەنشینان، هەرێمی کوردستان خۆی پارەکەی خەرجکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش





