
دیمەنی پاڕکی کورانی عەنکاوە لە وەرزی بەھاردا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پارکێکی گەورە لەسنووری قەزای عەنکاوە بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار دادەنێت، ڕووبەرەکەی زیاتر لە 55 هەزار مەتر دووجایە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی ئەو پارکە دادەنرێت، بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر.
وێنە گەورەكە: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، یەكێک لە بەرنامەكانی كابینەكە گرنگیدانە بە کەرتی ژینگە، لەو چوارچێوەیەدا لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین پارک دروست كراون.
لێدوانی فەرمی: مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو پارکە پێک دێت لە کاری بیناکاری، کۆگای ئاو، نافورە، سەوزایی و باڵەخانەی بەڕێوەبردن، شوێنی یاریی منداڵان، گۆڕەپانی وەرزشی و وەستانی ئوتومبێل".
ئەوەشی خستەڕوو کە پارکەکە لەسەر ڕووبەری 56 هەزار و 268 مەتر دووجا لە خۆدەگرێت، گوژمەی پرۆژەکە چوار ملیار و 564 ملیۆن و 954 هەزار دینارە.
زانیاریی زیاتر: لە سنووری پارێزگای هەولێر 21 پاڕکی گەورە و 500 شوێن ڕووپۆشی سەوزایی کە دوورگەی ناوەندی، دارستان، پاڕک و نافوورە لەخۆدەگرن هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی دانیشتووانی قەزای عەنکاوە زیاتر لە 50 هەزار کەسە، زۆرینەی دانیشتووانی لە گەلانی کلدانی، ئاشووری و سریانی پێکهاتوون، لە 90٪ دانیشتووانی عەنکاوە کریستیانن و لە 10٪ موسڵمانن.
باکگراوند: بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتیی ژینگە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ 18% بەرزبووەتەوە، لهم ماوهیه كار بۆ چاندنی 100 ملیۆن دار بەڕوو كراوه، ئێستا نزیكی لە 200 هەزار دار بەڕوو چێنراون و پرۆژەکەش لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






