سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی بڕی یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ ئۆکراینا خەرج دەکات
- بزنس
- 2024-10-19

ئاڵای ئۆکراینیا و دراوی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی، بڕیاری خەرجکردنی بڕی یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ ئۆکرانیا دا، ئەمەش دوای ئەوەی دەستەی کارگێڕی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی ئەو ڕێکەوتننامەیەی پەیوەستە بە پێداچوونەوەی پێنجەمی بەرنامەی هاوکارییەکانی ئێستای ئۆکرانیای پەسەند کرد.
وێنە گەورەکە: ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە پلانێکی گەورەی هاوکاری نێودەوڵەتیی کە کۆی گشتیی 122 ملیار دۆلارە، کە لە مانگی ئازاری 2023 لەلایەن هەموو ئەو وڵاتانەوە پەسەندکرا کە لە سەرەتای هێرشەکەی ڕووسیا لە شوباتی 2022 پشتیووانی ئۆکرانیایان کردووە.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ زیادکردنی ئەو پارەیە، بڕی خەرجکراو بۆ ئۆکرانیا دەگاتە 8.7 ملیار دۆلار لە کۆی 15.6ملیار دۆلار کە لە بەرنامەکەدا دیاری کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کریستالینا جۆرجیڤا، بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی ڕایگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییەکانی شەڕی بەردەوامی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا 2022، پێدەچێت بوژانەوەی ئابووری ئۆکراینا بەهۆی کاریگەریی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزە خاو بێتەوە ، ئەمەش وادەکات هێشتا ئەگەری مەترسییەکان زۆربێت.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی ئۆکرانیا لە کۆتایی مانگی تەمموزدا ڕایگەیاند، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی بەشێکی قەرزە دەرەکییەکانیان بە بەهای 20 ملیار دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





