لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پێدانی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 2024-10-24

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر - گرافیکی ئاڤا (ڕامتین هەمەوەند)
ئاڤا نیوز
لە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی بانکی ناوەندی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بانکی ناوەندی بڕیاریدا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق دەستپێبکاتەوە، بەڵام دوای دوو مانگ هێشتا لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ئەم پرۆسەیە دەستیپێنەکردووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی بۆ ئاڤا میدیا قسەیکردووە، دەڵێت: ڕێکارەکانی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بەهەمان نرخی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەی هەولێر تەواو بووە و بانکی TBI ئەو پرۆسەیە جێبەجێ دەکات، لە هەفتەی داهاتوودا پرۆسەکە دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئەوەش دەڵێت: لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بانکی جیهان ئەو پرۆسەیە جێبەجێ دەکات، بەڵام لەبەر هەندێک ڕێکار لەو فڕۆکەخانەیە پرۆسەکە ماوەیەک دەخایەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا زانیویەتی ڕێکارەکانی ئەمجارە بەمجۆرەیە؛ ئەو کەسەی گەشت دەکات سەرەتا دەبێت بە ئۆنڵاین لەڕێگەی ماڵپەڕی بانک بەشێوەی ئەلیکترۆنی داواکاری پێشکەش بکات، دواتر پارەکە لە بانک دادەنێت و ئەو ڕۆژەی گەشت دەکات دوای ئەوەی گەشتیار لەخاڵی پشکنینی چوونە دەرەوە تێپەڕی، ئینجا دۆلارەکەی پێ دەدرێت.
باکگراوند: بەپێی بڕیارێکی بانکی ناوەندی عێراق، هەموو ئەو کەسانەی گەشت دەکەن بۆیان هەیە دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی وەربگرن، بۆ هەر 100 دۆلار، 132 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
45 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






