
ساتی بۆردوومان کردنی ناوچەیەکی لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە
ئاڤا نیوز
وەزیری ئابووری لوبنان ڕایدەگەیێنێت، قەبارەی زیانە ئابوورییەکان لە ئەنجامی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا نزیک بووەتەوە لە 20 ملیار دۆلار.
وێنە گەورەکە: ماوەی مانگێکە ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆ سەر بەشێکی خاکی لوبنان بە ئامانجی لێدان لە بنکە و بارەگا و شوێنە ستراتیژییەکانی حیزبوڵڵا دەستپێکردووە، ئەمەش دۆخێکی دروست کردووە کە جگە لە زیانی گیانی و ئاوارەبوونی دەیان هەزار هاووڵاتیی لوبنانی بۆ ناوخۆ و دەرەوە، هاوکات زیانی دەیان ملیار دۆلاری بە لوبنان گەیاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمین سەلام، وەزیری ئابووری و بازرگانیی لوبنان ڕایگەیاند، قەبارەی ئەو زیانە ئابوورییە گەورەیەی کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەر لوبنان کەوتووە، بەپێی هەڵسەنگاندنی هەندێک لە دامەزراوە تایبەتەکان دەگاتە 20 ملیار دۆلار.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو شوێنانەی زیاتر زیانیان بەرکەوتووە، ئەمین سەلام دەڵێت، زیانی ڕاستەوخۆ بەر کەرتە سەرەکییەکانی لوبنان کەوتووە، لەوانە گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و کەرتی خزمەتگوزاری گشتیی.
ئەمەش بزانە: بەهۆی دۆخی وڵاتەکەوە ڕێژەی بێکاری لە لوبنان بە نزیکەی 70٪ مەزەندە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





