پەیامێکی نوێ لە ئەردۆغانەوە لەبارەی پرسی کورد: خۆشەویستی نێوان تورک و کورد فەرزە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 تشرینی یەکەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتی پێشکەشکردنی وتار، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا ڕایدەگەیێنێت: "کۆماری تورکیا چەند هی تورکە هێندەش هی کوردە. ئەگەر تورکێک کوردی خۆشنەوێت تورک نییە، ئەگەر کوردێکیش تورکی خۆشنەوێت کورد نییە".
وێنە گەورەکە: دوای دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی، زیاتر لە هەفتەیەکە پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لە توکیا و باکووری کوردستان هاتووەتەوە بەرباس و بەرپرسانی باڵای تورکیا قسەی جیاوازی لەبارەوە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) جارێکی دیکە باسی پرسی کوردی کرد و ڕایگەیاند: ''لە جوگرافیای ئێمەدا کورد بەبێ تورک، تورک بەبێ کورد ناژین و بوونیان نابێت، بەردەوامیان نابێت، لە دڵەوە ئەم قسانە دەکەم''.
ئەردۆغان پێداگری لەسەر پەیامەکەی کردەوە، ئاماژەی بۆ پێشنیازەکەی باخچەلی کرد و گوتی بوو بە خاڵێکی وەچەرخانی مێژوویی بۆ تورکیا. قسەکانی باخچەلیشی دووپات کردەوە و گوتی: "ئێمەش دەڵێین خۆشەویستی نێوان کورد و تورک لەڕووی دینی و سیاسییەوە فەرزە، ئەگەر تورکێک کوردی خۆشنەوێت تورک نییە، ئەگەر کوردێکیش تورکی خۆشنەوێت کورد نییە''.
ئەردۆغان بە نزایەک کۆتایی بە وتارەکەی هێنا و گوتی: "ئەی ئەو خودایەی کورد و تورکی کردووەتە بە سوپای پیرۆزی ئیسلام، برایەتیمان بپارێزە، گفتوگۆکانمان زیاد بکە و جارێکی دیکە بمانکە بە سوپای ئاشتی و ئارامی ئەم جوگرافیا دێرینە، تۆ دەسەڵاتت هەیە".
باکگراوند: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) ڕۆژی 22-10-2024، داوای کرد گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و ڕێگەی پێبدرێت لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات.
دوو ڕۆژ دواتر عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند، دوای 43 مانگ چاوی بە ئۆجەلانی مامی کەوتووە. ئۆجەلان بە برازاکەیدا لەبارەی دۆزی کورد و پرۆسەی ئاشتی پەیامێکی نارد و ڕایگەیاند: "دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە ئەم ململانێ تووندوتیژییە بگوازمەوە بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد