ئاژانسێکی ئەمریکی: ئێران دەیەوێت لە عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-01

ئاڵای ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردووەتەوە کە بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل ئێران سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکەی ئێران لە خاکی عێراقەوە دەکرێت و تیایدا ژمارەیەکی زۆر درۆن و مووشەکی بالیستیک بەکار دەهێنرێت. هاوکات بە ئەگەری زۆر بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا 2024/11/5 هێرشەکە دەکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەم هێرشەی ئێران لە ڕێگەی میلیشیا عێراقییەکانەوە دوو ئامانج دەپێكێت، یەکەم: ئێران تۆڵەی خۆی لە هێرشە مووشەکیی و ئاسمانییەکەی ماوەی ڕابردوو دەکاتەوە، دووەمیش ڕێگە لەوە دەگرێت جارێکی دیکە ئیسرائیل وەڵام بداتەوە و هێرش بکاتەوە سەر ئێران
.
باکگراوند: ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024، هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند دامەزراوەیەکی سەربازی و مووشەکی ئێران، چەند سیستمێکی بەرگریی و بنکەی مووشەکیی ئێران لەناوچوون و چوار سەربازیش کوژران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگایەکی عەتر لە تورکیا کەوتەوە و شەش کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 7 تشرینی دووەم
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات





