
کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وێنە: aa
ئاڤا نیوز
سەرۆکی حکومەتی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و تاوتوێی جەنگی غەززە و لوبنان و بارودۆخی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەیان کرد، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی ڕاگرتنی جەنگ و گرژییەکان و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ لێقەوماوان کردەوە.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەیشتە شاری ئیستانبوڵ و لە کۆشکی وەحیدەین لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی و ئەردۆغان پرسی یەکخستنی هەڵوێستەکانیان بەرامبەر ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی بەرۆکی ناوچەوکەیان گرتووە تاوتوێ کرد، هاوکات هانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەدەن پاڵپشتی هەوڵەکانی ئاگربەست بن، هاوکات ئاسانکاریی بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی لێقەوماو لە ناوچەکانی جەنگ بکەن.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیی دوو قۆڵی و لێکتێگەیشتن و ڕێکەوتنی هاوبەش لە هەموو بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان تاوتوێ کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






