
یەکێک لە پڕۆژە گەورە و دیارەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئاستەنگە ئابوورییەکانی بەردەم کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا دێت پەرە بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەدرێت، لە ماوەی مانگی ڕابردووشدا 26 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 700 ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە لوبنان، ئیسرائیل و حەماس لە غەززە کاریگەریی تەواوی لەسەر ناوچەکە دروست کردووە، کەچی هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی لە پێدانی مۆڵەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە ماوەی مانگێکدا دەشکێنێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە مانگی ئۆکتۆبەر دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە 26 پڕۆژەی وەبەرهێنان داوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، کە سەرمایەکەیان زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلارە، هاوکات ئاماژە بە بەڵێنێکی دەستەی وەبەرهێنان دەدات کە ساڵی ڕابردوو بە هاووڵاتییانیان داوە؛ بەوەی ئاست و کوالێتی پرۆژەکان بەرز دەکەنەوە و پەرەپێدانی پرۆژەکانی وەبەرهێنانیش زیاتر دەکەن.
ژمارەکان وا دەڵێن: گوتەبێژەکەی دەستەی وەبەرهێنان بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرایکرد؛ کە تا کۆتایی ئەمساڵ زۆرترین مۆڵەت بە پڕۆژەی وەبەرهێنان دەدەن و ڕێزبەندی ئەو 26 پرۆژەیەش کە لە مانگی ڕابردوو مۆڵەوتیان پێدراوە، بەم شێوەیە: سێکتەری پیشەسازی بە پلەی یەکەم دێت، سێکتەری بازرگانی بە پلەی دووەم، سیێکتەری گەشتیاری لە پلەی سێیەم، کشتوکاڵ و سێکتەرەکانی دیکەش دوای ئەوانەوە دێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرگەشت ئاکرەیی دەڵێت: ئەمساڵ پێدانی مۆڵەتەکانی وەبەرهێنان دەچێتە سەرووی 200 پرۆژە، کە سەرمایەکەیان زیاترە لە دوو ملیار دۆلار.
ئەمەش بزانە: لە ئایندەیەکی نزیکدا کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەولێر دەکرێتەوە و سەرمایەکەی سەدان ملیۆن دۆلارە، بەرگەشت ئاکرەیی ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
باکگراوند: مانگی نۆی ئەمساڵ كارگەی "ئینفینیکس" بۆ دروستکردنی مۆبایلی زیرەك، وەک یەکەم کارگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هاوكاریی شارەزایانی چینی لە بواری تەكنەلۆژیا لە هەولێر کرایەوە، مانگانە توانای دروستکردنی 30 هەزار مۆبایلی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






