
ئاڤا نیوز
تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 چارەسەر دەکرێن و بڕیارە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بە کاغەز و ئەلیکترۆنی ڕەوانەی بەغدا بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەى ڕابردوو شاندێکى تەکنیکى و ژمێرکارى وەزارەتی دارایی و ئابووری سەردانى بەغدادیان کرد، پێش خۆیان لیستى مووچەی مانگی 10 یان ڕەوانەى بەغدا کردبوو، بەڵام بەهۆى تێبینى لەسەر لیستەکە، لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە نێردرایەوە هەرێمى کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێمى ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هەفتەیەکە سەرقاڵى چارەسەرکردنى تێبینییەکانن، بڕیارە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا جارێکی دیکە لیستی مووچە بە ئەلیکترۆنى و کاغەز بۆ بەغدا بنێرنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی لیستی مووچە بریتیبوون لە:
یەکەم: ئامادەنییە تەمویلى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان بدات کە زیاتر لە 50 ملیار دینارە، عێراق دەڵێت پێویستە هەرێمى کوردستان لە داهاتى نانەوتی بیدات.
دووەم: جیاکردنەوەى ناوى ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەتری و یو پی ئێنیان تەواو نەبووە. ئاڤا زانیویەتی تاوەکو ئێستا 93 هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن، دوو هەزار و 200 مووچەخۆری مەدەنی و 90 هەزار و 80 مووچەخۆری سەربازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە