
کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ - بەربژێران بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی نوێی ئەمەریکا جگە لە مانەوەی لە کۆشکی سپی، کۆمەڵێک یارمەتی و ئاسانکاریی دارایی وەردەگرێت، کۆنگرێس لە ساڵی 2001 مووچەی ساڵانەی سەرۆککۆماری لە 200 هەزار دۆلارەوە بۆ 400 هەزار دۆلار زیاد کرد، ئەمە جگە لەوەی ساڵانە 50 هەزار دۆلاری دیکە وەک دەرماڵەی خەرجییەکانی زیادە تەرخان دەکات.
وێنە گەورەکە: جیهان چاوی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایە، کێبرکێیەکی گەرم لە نێوان کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ هەیە، بڕیار وایە سبەی سێ شەممە، خەڵکی ئەو وڵاتە سەرۆکی نوێ بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دیاری بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکەکانی ئەمریکا چێژ لە خزمەتگوزاریی پاراستنی نهێنی وەردەگرن کە تەنانەت دوای دەرچوونیان لە کۆشکی سپی بەردەوامە، بودجەی پاراستن و هەواڵگریی نهێنی لە ساڵی 2017 یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەمەش بزانە: تێچووی پاراستنی کۆشکی سپی ساڵانە نزیکەی 4 ملیۆن دۆلارە، بەڵام سەرۆک ئەم بڕە پارەیە نادات، بەڵکو کرێی ئەو خزمەتکارانە و تیمەکانی پاککردنەوە دەدات کە لەو ئاهەنگە تایبەتانەدا کاردەکەن کە شوێنەکە میواندارییان دەکات.
زانیاریی زیاتر: جگە لەوە بڕی 100 هەزار دۆلار بۆ گەشتەکانی سەرۆککۆمار خەرج دەکرێت، ئەمە جگە لە 19 هەزار دۆلار بۆ کات بەسەربردنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






