
دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە دەست بە خەرجکردنی پارەکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، ئامانج لە سەردانەکەیان چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکانی بەردەم ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، شاندەکە دووجار لیستی مووچەیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "وردبینی لە لیستی بەشێکی وەزارەتەکان تەواو بووە، ئەگەر پڕۆسەکە لەم هەفتەیە تەواو بێت، لە کۆتایی هەفتە دەست بە خەرجکردنی پارەکە دەکرێت ئەگەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بڕیارە بە چەند گوژمەیەک ئەو بڕە پارەیە بنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: یەکێک لە تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر 'میزان موراجەعەی' لیستی مووچەی مانگی نۆ بووە، کە ئەوەش لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا پەشیمان دەکەینەوە
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پاپای ڤاتیکان داوای ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئەمریکا لەبەر لاوازی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات