دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی دوو گرووپی "تیرۆریستیی" ڕاگەیاند
- کوردستان
- 22 شوبات

ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشیی هەرێم دەڵێت، لە سنووری پشدەر و بتوێن دوو گروپی "تیرۆریستی"یان ئاشکرا کردووە کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بیری توندڕەوی داعشیان بڵاودەکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرميی: بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیارییان دەستکەوتووە لەسەر بوونی دوو گروپ لە دەڤەری پشدەر و بتوێن کە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بیری توندڕەويیان وەرگرتووە و پیلانیان هەبووە بچنە ڕیزەکانی داعش و ببنە چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە.
زانیاريی زیاتر: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەی درووست، لە ماوەی 20 ڕۆژ خرانە ژێر چاودێری بەردەوام و پاشان بە ڕەزامەندی دادوەر لە قەڵادزێ 10 تیرۆریست دەستگیرکران کە دووانیان ژنن.
"دواتریش لە ڕانیە، قەڵادزێ، ژاراوە، حاجیاوا، شکارتە 20 تیرۆریستی دیکە دەستگیرکران، ئەو گرووپە تیرۆریستییە چەندین جار پیلانیان داناوە بچنە ناو چەکدارەکان، بەڵام بە بڕیاری داعش کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەبووە لەگەڵیان لەناو شارەکان هێڵراونەتەوە". دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمەی ڕاگەیاندووە.
باكگراوند: دوو هەفتە لەمەوبەر ئاڤا نیوز ئەوەی ئاشكراكرد لە سنووری سلێمانی 25 كەس بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی بیری تووندڕەویی دەستگیركراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت