
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی بۆ گرانبونی نرخی گۆشت کردووە، وەزیری بارزگانی و پیشەسازی هەرێم دەڵێت "هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشت و بەرزبونەوەی نرخەكەی جیهانییە".
لێدوانی فەرمیی: "بە نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانیان ئاگادارکردوەتەوە لە گرانبونی نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا، هەموو ئەو ڕێکارانەش خراونەتەڕوو کە پێویستە بگیرێنەربەر بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت". کەمال موسلیم وەزیری بارزگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبونەوەی نرخی گۆشت تەنیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ئێستا لە تەواوی جیهان نرخی گۆشت و هێلکە بەرزبوەتەوە، کەموکوڕی هەیە لە سامانی ئاژەڵدا.
" پێویست ناکات هاوڵاتییان ترس و دڵەراوکێیان هەبێت، کۆگاکانی عێراق پڕن لە خۆراک و گرفتی کەمی خۆراک دروست نابێت".
چارەسەرەکان: ئەسیر غرێری گوتی: بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشت داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





