
دیمەنی بەرمیلێک نەوت و هێمای بەرەو سەر کە بە مانای بەرزبوونەوەی نرخەکەیەتی، گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاگەیێنراوێکی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، هەفتەی ڕابردوو پشکی نەوتی خاوی بازرگانی لەو وڵاتەدا نزیکەی 2 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە 427 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل. چاوەڕوانی بازاڕ ئەوە بوو کە پشکەکان نزیکەی 300 هەزار بەرمیل زیاد بکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: پشکی نەوتی خاوی ستراتیجی کە لە پشکی نەوتی خاوی بازرگانیدا نییە، نزیکەی یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە ئاستی 387 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل.
هەر لەوە ماوەیەدا، کۆگاکانی بەنزینی ئەمریکا نزیکەی 400 هەزار بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە 211 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل.
لەلایەکی دیکەوە: هاوردەکردنی نەوتی خاو لە هەفتەی ڕابردوودا بە تێکڕا 265 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو زیادیکردووە و گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 240 هەزار بەرمیل، هەروەها هەناردەکردنی نەوتی خاویش بە تێکڕا یەک ملیۆن و 411 هەزار بەرمیل کەمیکردووە ڕۆژێک.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆی کورتخایەنی وزەی مانگی ئۆکتۆبەری 2024 ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، پێشبینی دەکرێت تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ئەمریکا لەئەمساڵدا 13 ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل بێت و لە ساڵی داهاتوودا 13 ملیۆن و 540 هەزار بەرمیل بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە