ڕێککەوتنی TBI و هەژماری من ئاشکرا کرا؛ دوو لقی نوێ لە هەولێر و سلێمانی دەکاتەوە
- بزنس
- 7 تشرینی دووەم

بانکی TBI و هەژماری من
ئاڤا نیوز
شاندی تەکنیکی بانکی TBI و هەژماری من کۆبوونەوە و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر خێرا تۆمارکردنی فەرمانبەران و دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI و تیمی هەژماری من یەکەمین کۆبوونەوەیان دوابەدوای واژووکردنی گرێبەستەکەیان ئەنجامدا، ڕێککەوتن لەسەر خێراکردنی تۆماری فەرمانبەران و گەیاندنەوەی کارتەکان و دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: مانگی 5ی ئەمساڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بە ڕێککەوتنی سەرەتایی هاتە نێو 'هەژماری من'، بوو بە هەشتەم بانکی بەشداربووی پرۆژەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێککەوتنەی، دوو لقی نوێی بانکی TBI لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەکرێتەوە، هاوکات دەیان ئامێری ڕاکێشانی پارە لەنێو کابینەکانی 'هەژماری من' لەسەرانسەری کوردستان جێگیر دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە 10 هەزار کارتی بانکی TBI دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: تیمی هەژماری من داوا لەو مووچەخۆرانە دەکات، کە خۆیان تۆمار نەکردووە، بچن سەردانی بریکارەکانی 'هەژماری من بکەن و خۆیان تۆمار بکەن.
خاڵە ئەرێنیەکان: ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕێگەی هەشت بانکەکەی نێو 'هەژماری من' خۆیان تۆمار دەکەن، لە داهاتوودا لە سەرجەم خزمەتگوزارییە دارایی و بانکییەکان سودمەند دەبن.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا 700 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمار کردووە،
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
فێستیڤاڵی شێفەکان و ئاڤا میدیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
3 خولەک لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ "محەممەد" پێشەنگی ناوی تازە لەدایکبووانی کوڕە لە ئینگلتەرا و وێڵز
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
17 کاتژمێر لەمەوپێش