
یەکێک لەو کێڵگانەی کۆمپانیای دانە غاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ڕاپۆرتی داهات و بەرهەمی ئەمساڵی خۆی بڵاو دەکاتەوە و ئاماژە بە زیادبوونی 3٪ بەرهەمەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دانە غاز لە ڕاگەیێنراوێکدا بهرههمی نۆ مانگی رابردووی خۆی بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند: له نۆ مانگی سهرهتای ئهمساڵدا، بەرهەمەکانی نهوت، غاز، بهرههمه هایدرۆكاربۆنییهكانی دیكهی كێڵگهکانی ههرێمی كوردستان به رێژهی 3% زیادیان كردووه، هاوکات بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 38 ههزار و 200 بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبووەتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لەبارەی جیاوازی لە داهات و بەرهەم لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا داهاتی کۆمپانیاکە بۆ 286 ملیۆن دۆلار دابەزیوە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2023 دا، 326 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەمەش بزانە: بڕی شایستەی وەرگیراو لەم نۆ مانگەی ڕابردوودا 238 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو 167 ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش جیاوازی شایستە داراییە وەرگیراوەکان 71 ملیۆن دۆلارە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە ڕاپۆرتی کۆمپانیاکەدا هاتووە:" لەگەڵ گروپی کۆمپانیاکانی پێرل پترۆلیۆم کە سەرپەرشتی و چاودێریی بنیاتنانی کێڵگەی کۆرمۆر 250 دەکات، بەم زووانە دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






