
وێنەی ئەو دوو جۆر پەپوولەی لە کوێستانی هەڵگورد تۆمارکراون، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوو جۆری نوێی پەپوولە لە کوێستانەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێن و لە زانکۆیەکی ڕووسیا توێژینەوەیان لەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوو جۆری نوێی پەپوولە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، لە کوێستانەکانی هەڵگورد دۆزرانەوە و لە گۆڤارێکی زانستی جیهانی تۆمار کران، هاوکات دۆزینەوەکە لەلایەن دوو توێژەری زانکۆی سلێمانییەوە بووە بە هەماهەنگی لەگەڵ توێژەرێکی ڕووسی بەناوی ئاناتۆلی کروپیتسکی، لە زانکۆی لۆمۆنۆسۆڤ لە مۆسکۆ.
لێدوانی فەرمی: سۆما ئیسماعیل مەجید، توێژەری بواری زیندەوەرزانی لە زانکۆی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پەپوولەکان پیتێنەری گرنگن و پاڵپشتی زۆربوونی ڕووەکەکان و جۆراوجۆرییان دەکەن، هاوکات بەشێکن لە زنجیرەی خۆراکی و نیشاندەری تەندروستیی سیستەمی ژیگەیین، بوونی ئەو پەپوولانە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی هاوسەنگی سیستەمی ژینگەیی.
ئەمەش بزانە: توێژەرەکەی بواری زیندەوەرزانی ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەم جۆرە پەپوولەیە تایبەتن بە ناوچە کوێستانییە بەرزەکان، لەسەر ئەو ڕووەکانە دەژین کە لەو ناوچە ساردانە بوونیان هەیە، هاوکات گرنگی پەپوولەکان بۆ مانەوەی جواروجۆری گوڵەکانە، ئەگەر ئەوان نەبن پیتاندنیش نامێنێت و سیستمی ژینگەیی لەو ناوچانە تێکدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو جۆرەکەی ئەم پەپوولەیە بەسەر چەندین وڵات و ناوچەی جیاواز دابەشبوون، کە بەم شێوەیەیە:
پەپوولەی جۆری یەکەم، بەناوی Callophyrus paulae تۆمار کراوە، خۆراکی لەسەر شیلەی گوڵی Onobrychis cornuta لە کوێستانەکان، پێشتر پەپوولەکە لە وڵاتانی تورکیا، ئەرمینیا، جۆرجیا، ئازەربایجان، ئێران، تورکمانستان، ئەفغانستان تۆمار کراوە.
پەپوولەی جۆری دووەم، بەناوی Turanana cytis kurdistana تۆمار کراوە و بەناوی کوردستانەوەیە، ئەم جۆرەیان تایبەتە بە کوێستانەکانی زاگرۆس، هاوکات پارێزگای وان و ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان، لە ئێستاشدا لە چیای هەڵگورد تۆمار کراوە.
گۆشەیەکی دیکە: ئاشکراکردنی ئەو دوو جۆرە پەپوولە نوێیە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی سلێمانی، سۆما ئیسماعیل مەجید و سۆران حمەعەلی ئەحمەد بووە، بە هاوکاریی و هەماهەنگی دکتۆر ئەناتۆلی کروپیتسکی، کە پسپۆڕە لە ناسینی خێزانی ئەو جۆرە پەپوولەیە، هاوکات مامۆستای زانکۆی لۆمۆنۆسۆڤ-ـە لە مۆسکۆ.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو 59 هەزار کەس لەبەر پیسبوونی هەوا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






