دڵەڕاوکێی مووچەخۆران لەبارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 دەڕەوێنرێتەوە
- بزنس
- 10 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە 25 هەزار دیناری عێراقی، گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
دڵەڕاوکێی مووچەخۆران لەبارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ـی ئەمساڵ دەڕەوێنرێتەوە و حکومەتی عێراق دڵنیایی دەدات لە ناردنی پارە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کورستان و حکومەتی عێراقی تاوەکو مانگی 12 مووچە لەلایەن بەغدا دەنێردرێت، بەڵام ئێستا بەهۆی نەمانی پارەی نەختینە بۆ مووچە لە بودجە، کێشە بۆ بەشێکی مووچەی مانگی 10 و مووچەی مانگەکانی 11 و 12 هاتووەتە پێشەوە.
کێشەکە چییە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ئەم سێ مانگە پێویستی بە نزیکەی دوو تریلۆن و 900 ملیار دینارە، تەنیا 700 ملیار دیناریشی لە پشکی مووچە لە بودجەی ساڵی 2024 ماوە، بەڵام لە پشکەکانی دیکەی بودجە سێ تریلۆن دیناری ماوە و دەتوانرێت بۆ مووچە خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی کێشەکەوە فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەست بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ئەمساڵ کراوە، لە ماوەیەکی کەمدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێت، بەتایبەت کێشەی نەمانی پارەی نەختینە بۆ دابینکردنی مووچە کە بە گواستنەوەی پارە لە پشکی بەکاربردن بۆ پشکی مووچە چارەسەر دەکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: عائید هیلالی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە مووچەی ئەو دوو مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "من هیچ کێشەیەک نابینم سەبارەت بە ناردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە مووچەی مانگی 10 ئێستا شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و هێشتا قۆناغی وربینیکردن تەواو نەبووە، بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی دیکەش بچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان بکەن.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر لە 500 ملیار دینار وەکو گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






