
کۆبوونەوەی وەزارەتی نەوت و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیر و پلە باڵاکانی وەزارەتی نەوت کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و تا وردبینیش لە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان تەواودەبێت، بەغدا بۆ هەر بەرمیلێک بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڕی 16 دۆلار خەرج دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەیان درێژەپێدەری گفتوگۆکانە بەرەو ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی هێڵی جەیهانی تورکیاوە.
عەتوانی ئاماژەی بەوەش کرد، هەموارکردنەوەی یاسای بودجە هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەری ڕیشەیی نەوتی هەرێمی کوردستان لەداهاتوویەکی نزیکدا.
لەلایەكی دیكەوە: حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاند: لە ماوەی 60 ڕۆژدا تیمێكی ڕاوێژكاریی لەلایەن وەزارەتەکانی نەوت و دارایی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێنرێت بۆ بڕیاردان لەسەر خەرجیی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان، كۆمپانیای سۆمۆ لایەنی ڕێپێدراوی وەرگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





