نەتەوەیەکگرتووەکان: عێراق لە دۆسیەی گۆڕانی ژینگەدا هەنگاوی گەورەی ناوە
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم

وشکبوونی زۆنگاوێک بەهۆی وشکەساڵی لە باشووری عێراق
ئاڤا نیوز
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، حکومەتی عێراق لە دۆسیەی گۆڕانی ژینگەدا هەنگاوی گەورەی ناوە و ئەوانیش بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی بەغدا دەبن.
وێنە گەورەکە: عێراق پێنجەم وڵاتی جیهانە لەڕووی كاریگەربوون بە گۆڕانكارییەکانی كەشوهەواوە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتییش بۆ چارەسەری ئەو پرسە ژینگەییە، ساڵانە عێراق بە وەفدی باڵا بەشداری لە کۆنفرانس و چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی کەشوهەوادا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاووڵاتیانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەتەواوی هەستیان بە گۆڕانکارییەکانی ژینگە کردووە، بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەش، دەبێت هەنگاوی خێرا بگیرێتەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی هەموو ڕێکارێک بگرێتەبەر و کاریگەرییەکانی گۆڕانی ژینگە کەمبکاتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەشداری کارای عێراق لە کۆنفرانسی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە ئازەربایجان نیشانەی پابەندی ئەو وڵاتەیە بە قەیرانی گۆڕانکاری ژینگە لە جیهان، هاوکات ڕێکارەکانی حکومەتی عێراقیش ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو وڵاتە پرسی ژینگەی کردووەتە بەشێک لە سیاسەتی لە پێشینەی خۆیی و لەم بوارەشدا نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەموو شێوەیەک هاوکاری بەغدا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون