
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
29ـەمین کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاو و هەوا لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان تا 22ـی نۆڤمبەر بەردەوام دەبێت، سەرۆکی ئیسرائیل بەهۆی کێشەی ئەمنی بەشداری لە کۆنفرانسەکە ناکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ''نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت: ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل بەهۆی هەبوونی چەند کێشەیەکی ئەمنییەوە، بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا لە باکۆ ناکات''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، "هیچ نیگەرانی و مەترسییەک لە ئەگەری هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان لە ئازەربایجان نییە".
ئەمەش بزانە: سەرۆکی ئیسرائیل لە ساڵی 2023 یەکەم سەردانی فەرمی خۆی بۆ ئازەزبایجان ئەنجامدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کاتی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ کوژرانی هەردوو سەرکردەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس "ئیسماعیل هەنیە و یەحیا سینوار" کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج، ئێران هێرشێکی مووشەکی کردە سەر تەلئەڤیڤ، بەمەش گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وولات بەزربوویەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






